لە 6ڕۆژی جەژنیشدا 3 هەزارو 306 گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان كردووە

سۆران- KDP.info/ لەماوەی ئەو 6 رۆژەی دوای جەژن زیاتر لە 3هەزارو 306 گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆ دەكەن، تەنها لە 9 مانگی ئەمساڵ نزیكەی یەك ملیۆن گەشتیار هاتوچۆیان كردووەو ڕۆژانەش ئەو ڕێژەیە ڕوو لەزیادبوونە.
بەرپرسی بنكەی پاسەپۆرتی مەرزی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەقیب زرار حوسێن بۆ kdp.infoی راگەیاند: رۆژانی پێش جەژن لە 24 كاتژمێردا 4 هەزارو 500 گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان دەكرد، ئەمەش پێچەوانەی ساڵانی دیكە هاووڵاتیانی هەرێم مەتر سەردانی ولاتی ئێران دەكەن، لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵ نزیكەی یەك ملیۆن گەشتیار لە دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان كردووەو ڕۆژانەش ئەو ڕێژەیە ڕوو لە زیادبوونە". سەبارەت بەرۆژانی جەژنی ئەمساڵیش بەرێوەبەری پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران روونی كردەوە: "لە جەژنی قورباندا ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە، لە ماوەی 6 ڕۆژی جەژندا 3 هەزارو 306 گەشتیاری ئێرانی لە دەروازەی نێو دەولەتی حاجی ئۆمەران هاتونەتە هەرێمی كوردستان، لە بەرامبەردا 2 هەزارو 411 گەشتیاری هەرێم سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردووە".




