٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیس نێوانی خۆی لەگەڵ منداڵانی دیاربەكر باشتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر-KDP.info/ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیاربەكر بۆ باشتر كردنی پەیوەندی نێوان پۆلیس و قوتابییە منداڵەكانی دیاربەكر، چوار هەزار و 167 منداڵی دیاربەكر بۆ پشووی جەژن بردە ئیستەنبۆڵ، ئانتالیا، قۆنیا، شانلی ئورفا، مەرسین، ترابزۆن و چاناككەلە.

بە هاوكاری پارێزگاری دیاربەكر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەكر لە ژێر دروشمی (جیاوازییەكانمان دەوڵەمەندیمانن و هەر منداڵێك وەكو سەرۆك لە دایك دەبێ) بۆ بەسەر بردنی كات لە وەرزی هاویندا خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی كردبوویەوە و چوار هەزار و 167 قوتابی سوودیان لەو خولە وەرگرت.

لەو بارەیەوە بەرێوەبەری پۆلیسی دیاربەكر رەجەب گوڤەن بە ئاژانسی ئانادۆڵی رایگەیاند: دوای سەردانی بۆ قوتابخانەكان هەستیان بەو پرۆژانە كردووە. و گوتی: لە كاتی سەردانمان بۆ قوتابخانەكان پرسیارمان ئاراستەی قوتابییەكان كرد و پرسیمان " دەتانەوێ لە كوێ زانكۆ بخوێنن؟" زۆربەی قوتابییەكان لە وەڵامدا گوتیان لە ئیستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ئانتالیا و ئیزمیر. بۆیە هاوكارانمان لە سەر ئەو داواكارییە پرۆژەیەكیان ئامادە كرد و لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا چوار هەزار و 167 قوتابییان بردە سەردانی ئەو شارانە.

رەجەب گوڤەن گوتی: بۆ ئەوەی هیوا و ئاواتەكانی ئەو قوتابییانە بە با نەچن و هیوایان بە داهاتوویان گەش بێ، پرۆژەیەكی بەوجۆرەمان جێبەجێ كرد. بێگومان سەردانی چاناككەلە سەردانێكی تایبەتییە و گرنگی خۆی هەیە، بە بیرم نایتەوە كە دوای سەردانی چاناككلە هیچ قوتابییەك وشە یا رستەیەكی خراپی بەكار هێنابێ.

رەجەب گوڤەن زیاتر گوتی: لە چوارچێوەی پرۆژەی " رۆژێك لە وڵاتی خۆم"دا قوتابییەكان لەگەڵ خوشك و برایانی پۆلیسی خۆیان سەردانی سینەما و كافتریا و شوێنە مێژووییەكانی دیاربەكر دەكەن. دەمانەوێ لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەدا ژمارەی ئەو قوتابییانە بۆ 20 هەزار قوتابی بەرزبكەینەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار