بەم نزیکانە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد دهچێتە ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا

رۆژئاوای کوردستان- تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا ئاشکرایکرد، رێکەوتێنک لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد و ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئیمزاکراوە و بەم نزیکانەش بەفەرمی بەشداری لەو ئۆپۆزسیۆنە دهکەن.
د.کاوە ئازیزی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: ماوەیەکە گفتوگۆ لە نێوان ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا ئەنجام دەدرێت و رێکەوتنێک لە نێوان ھەردوو لا ئیمزاکراوە، بە پێی ئەو رێکەوتنە کێشەی کورد لەسوریا وەک کێشەی نەتەوەی ناسێندراوە و وەک نەتەوەش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
د.کاوە ئازیزی گوتیشی: لەناو ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کورد 11ئەندامی دەبێت و لەوانەش جێگری سەرۆکی ھاوپەیمانی و دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
ئازیزی رونیشیکردهوە، تەنھا چەند خاڵێک ماوە لەسەری بگەنە رێکەوتن و چاوەڕێ دهکەن ئەوان لە کۆبوونەوەی گشتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا باسی لێوە بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن، دواتر بە فەرمی بەشداری تێدا دهکەن.
ناوبراو راشیگەیاند: تەنھا ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا بەشداری لە ئۆپۆزسیۆن دهکات و ئەنجوومەنی گەل بەشدار نابن.




