ئەمەریكا هەوڵەكانی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عێراقی ئیدانەكرد

بەغدا – KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوەیەكی سیاسی عێراق، جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تووندی رەخنەی لەو هەوڵانە گرتووە كە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق خراونەتە گەڕ. وەك سەرچاوەكە بە رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی راگەیاندووە، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا بایدن جەختی لە رۆڵی پەرلەمانی عێراقی كردووە لە پاراستنی پرۆسەی دیموكراتی و پتەوكردنی لە عێراق و هەروەها هەردوو لا لە سەر ئەوە كۆك بوون كە دەبێت كارە تووندوتیژییەكان لە عێراق كۆتاییان پێ بهێنرێت و هیچ هەوڵێكیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق نەدرێت.




