پیس بوونی ژینگە دەبێتەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە

ئەمەریكا - KDP.info/ پیسبوونی ژینگە رێگە خۆش دەكات بۆ نەخۆشیی دڵ و هەوكردنی جگەر هاوكات دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە. لەو بارەوە رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ شێرپەنجە، ئای ئەی ئاڕ سی باسی ئەو هۆكارانە كردووە كە رێگە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە خۆش دەكەن.پیسبوونی ژینگە، دوكەڵی توتن، تیشكی سەروو بنەوشەیی و بلۆتونیۆم، لەو هۆكارە سەرەكییانەن دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.پیسبوونی ژینگە هۆكارە بۆ نەخۆشیی دڵ و هەوكردنی جگەر، لەمەودوا بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دۆزراونەتەوە هۆكاریشە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە.ساڵی دوو هەزار و دە ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی پیسبوونی ژینگە دووچاری نەخۆشیی هەوكردنی جگەر بوون و دواتر بۆ شێرپەنجە تەشەنەی كردووە، بە دوو سەد و بیست و سێ هەزار لە قەڵەم دەدرێت.ئەو كەسانەی زیاتر بەهۆی پیسی ژینگە گیان لەدەست دەدەن خەڵكی چین و رۆژهەڵاتی ئاسیان، بەتایبەتی بە هۆی بوونی رێژەیی زۆری پیشەسازیی لە شارەكانی پەكین و شارەكانی تر ژینگە زیاتر پیس دەبێت. هەر بە گوێرەی بەڵگەكان، پیسبوونی ژینگە دەبێتە درووست بوونی جۆری زۆری شێرپەنجە.




