ماڵی پۆلیسێك تەقێندرایەوە و 10داواكراویش بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركران

سەڵاحەددین – KDP.info/ لە سەلاحەدین ماڵی پۆلیسێك تەقێندرایەوە و دە داواكراویش بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركران. لە مبارەیەوە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند لە رۆژهەڵاتی تكریت ماڵی كارمەندێكی پۆلیس لەلایەن چەكدارانەوە بەسێ بۆمبی چێندراو تەقێندرایەوە كە بەهۆیەوە خانوەكە داڕوخا بەڵام هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، هاوكات لە هەڵمەتێكی گەڕان وپشكنینی هێزە ئەمنیەكان لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی تكریت دە داواكراو بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیركران.




