٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەحمەد داود ئۆغڵو: ئامانجی ئەو دەنگۆیانە پرۆپاگەندەی رەشە

سەرچاوە: KDP.info

قۆنیا- KDP.info/ وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لە قۆنیا باسی راپۆرتی رۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە بارەی بەرپرسی میتی توركیا هاكان فیدان كرد و گوتی: ئەو شتانە كە لە لایەن ئەو رۆژنامەیەوە بڵاو كراونەتەوە دوورن لە راستی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگەیاندووە كە بەرپرسی ئیستیخباراتی توركیا و هیچ ئەندامێكی ئیستیخباراتی توركیا ناسنامەی هیچ كەس و لایەنێكی ئێرانی نزیك لە ئیسرائیلیان رادەستی بەپرسانی ئێرانی نەكردووەتەوە.

داود ئۆغڵو ئاماژەی بەوە كردووە كە بڵاو كردنەوەی راپۆرتی بەوجۆرە لە لایەن رۆژنامەی واشینتۆن پۆستەوە ئامانجی تایبەتی لە پشتە و دەیانەوێ بەو جۆرە راپۆرتانە پرۆپاگەندەیەكی رەش لە دژی ئیستیخباراتی توركیا بەرێوە ببەن.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە رۆژنامەی واشینتۆن پۆست رۆژی پێنج شەممە بڵاویكردبوویەوە كە بەرپرسی میتی توركیا ناسنامەی 10 سیخۆری ئێرانی كە لە توركیا لەگەڵ سیخۆرە ئیسرائیلییەكاندا پەیوەندییان هەبووە رادەستی بەرپرسانی ئێرانی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار