٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵكی ماردین لە دژی دروستكردنی دیوارە لە سەر سنوور

سەرچاوە: KDP.info

ماردین-KDP.info/ بە مەبەستی پرۆتستۆ كردنی دروستكردنی دیوار لە سەر سنورینێوان توركیا و سوریا بە تایبەتی لە نێوان شارە كوردییەكانی هەر دوو وڵاتدا، پەرلەمانتاری بەدەپەی شاری ماردین و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرس و ئەندامانی بەدەپە و خەڵكی ماردین دەستیان بە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دەربڕین كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری بەدەپەی شاری ماردین ئەرۆڵ دۆرا و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرس و ئەندامانی بەدەپە بە مەبەستی ئیدانە كردنی دروست كردنی دیوار لە نێوان شارە كوردییەكانی سەر سنووری نێوان توركیا و سوریا لە لایەن سوپای توركیاوە، دەستیان بە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەر سنوور كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا پەرلەمانتار و ئەندامانی بەدەپە سەرەڕای ئیدانە كردنی هەوڵدانەكانی دروست كردنی ئەو دیوارە، هاوكات داوایان لە بەرپرسانی توركیا كردووە بە پەلە ئەو دیوارە هەڵبوەشێننەوە چونكە دروست كردنی دیوارێكی بەوجۆرە، لەگەڵ سەردەمی ئەمڕۆدا ناگۆنجێ و دەبێتە هۆكاری شەڕی نێوان كورد و تورك.

هەواڵی پەیوەندیدار