ئه‌مساڵ بودجه‌ی 2014 په‌سه‌ند ده‌كرێت

به‌غدا- KDP.info/ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ساڵی داهاتوودا، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مساڵدا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2014ی عێراق په‌سه‌ند بكرێت. قاسم محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، چاوه‌ڕوانده‌كرێت پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2014ی عێراق، تاوه‌كو كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ په‌سه‌ند بكرێت، وتیشی:"تا ئێستا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق نه‌گه‌یشتۆته په‌رله‌مان‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای جه‌ژن، پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت".
به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2014, بودجه‌ی عێراق بڕه‌كه‌ی زیاتر له 150 ملیار دۆلاره‌و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش به 90 دۆلار خه‌مڵێندراوه.




