داود ئۆغلۆ: به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشیك ده‌ده‌ینه‌وه هه‌ڕه‌شه له سنوره‌كانمان بكات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا که هه‌رچی زووتر كۆمه‌ڵكوژی له ناو خاكی سوریا ڕابگرن و چیتر نه‌بنه هۆی ئاواره‌کردنی هاووڵاتیانی سوریا. ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك له سوریا قبوڵ ناكه‌ن، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای سوریا له سنووری تورکیا له‌کاتی ڕاوه‌دوونانی هاووڵاتیاندا.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی (France24) فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا له ناو خاكی توركیا گه‌یشتۆته 30هه‌زار خێزان كه‌ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیداره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی :" ئێمه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی سوریا وه‌رناده‌ین، به‌ڵام بێ ده‌نگیییش به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاشتی و ئارامیی ناوچه كه له‌ڕووی مرۆڤایه‌تیشه‌وه ئاستی كۆمه‌ڵكوژی له ناو سوریا گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار".
له باره‌ی سنوری نێوان توركیا و سوریا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه ی خسته‌روو كه سنوره‌كانیان جۆرێك له ناجێگریان پێوه دیاره. گوتیشی :" به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشیك ده‌ده‌ینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له خاكی وڵاتمان بكات".




