٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوە یەكگرتووەكان لە رەوشی كوردانی شەبەك لە عێراق نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – /KDP.info  دوای ئەوەی لەم ماوەی دواییدا بە شێوەیەكی بەرچاو هەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەكان بۆ سەر كوردانی شەبەك لە شار و شارۆچكەكانی عێراق بە تایبەتی لە پارێزگای موسڵ زیادی كردووە؛ لە بەیاننامەیەكدا نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی خۆی دەربری.

لەوبارەیەوە نیكۆلای ملادینۆف نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق وێرای ئیدانەكردنی كردەوە تیرۆریستییەكەی رۆژی دوێنێی گوندی موفقییەی كوردانی شەبەك لە ناحییەی بەرتللەی سەربە پارێزگای موسڵ؛ نیگەرانی خۆیشی لەبارەی رەوشی ژیانی كوردانی شەبەك و هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان بۆ سەریان دەربڕی.

نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان راشیگەیاند كە نەتەوە یەكگرتووەكان گرنگیی تایبەت بە كەمینەكانی عێراق دەدات و داوای لە حكوومەتی عێراق كرد هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ پاراستنی سەر و مالیان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار