٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئازادكردنی 4 زیندانی سیاسیی كورد و توركمان لە ئێران

سەرچاوە: KDP.info

ئێران – KDP.info/  لە چەند رۆژی رابردوو 3 زیندانی سیاسیی كورد لە گرتوخانەكانی ئێراندا ئازادكران. ئارەق سەقەر ئەندامی باڵای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی میر حوسێن موسەویش لە گرتووخانەی شاری كەرەج ئازادكرا و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش پێشوازی لەو هەنگاوەی ئێران كرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە بەبۆنەی جەژنی قوربانی 4 لە زیندانی سیاسی كورد و توركمان ئازادكران و لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكدا بۆ دەویچە وێلە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بە هەنگاوێكی ئیجابی وەسفكرد.

هەروەها سەرچاوەكان بڵاویانكردەوە كە هەر بە بۆنەی جەژنی قوربان ئارەش سەقەر ئەندامی باڵای هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی میر حوسێن موسەوی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش ئازادكراوە كە ماوەی 4 ساڵە زیندانی كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار