٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی یەكێتی : هەواڵی هەبوونی دوو ئاراستە لە ناو یەكێتیدا سەبارەت بە كەیسی كابینەی داهاتوو سەرلەبەری ناڕاستە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی- تایبه‌ت به‌ KDP.info/  له‌مه‌ڕ  هه‌واڵێکی لڤین و هه‌ندێک ده‌زگای دیکه‌ی راگه‌یاندن ، گوته‌بێژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ئه‌م هه‌واڵانه‌ به‌ ناراستوه‌سف ده‌کات. له‌ رونکردنه‌وه‌که‌یدا که‌ دانه‌یه‌کی بۆ   kdp.infoنێردراوه‌ هاتووه‌: دوێنێ سایتی لڤین پرێس و كەناڵی تری ڕاگەیاندن، هەواڵێكیان بڵاوكردەوە سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتی لەمەڕ پرسی بەشداربوون و نەبوون لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێم . كە تیایدا باس لەوە كراوە دوو بۆچوون لەناو یەكێتیدا لەو بارەوە هەبن و هەروا تیاشیدا هاتووە كە ئەو پرسە((كەوتۆتە دەست كۆمپانیاكانی یەكێتی )) .

بە پێویستی دەزانین بۆ رای گشتی روونی بكەینەوە كە ئەو هەواڵە بێ سەرچاوەیە تەواو ناڕاستە، چونكە پێنجەمین پلینۆم لەو بارەوە بڕیارێكی پەسند كردووە، كە یەكلاكردنەوەی ئەو كەیسە لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی بە راوێژ لە گەڵ ئۆرگانەكانی تری یەكێتی دا یەكلادەكرێتەوە .

هاوكات رای دەگەیەنین، كە قسەو باس سەبارەت بەوەی لە ناو یەكێتیدا دوو ئاراستە هەبێت، هەواڵێكی ناراستە، چونكە هێشتا ئەو كەیسە گفتوگۆی لەبارەوە نەكراوە و دواجار یەكێتی بە پێی ئەو میكانیزمەی لە پلینۆم پەسندكراوە، هەڵوێستی خۆی، لە بەرژەوەندی گەلەكەمان یەكلا دەكاتەوە و هاوكاتیش رایدەگەیەنین كە ناوەندە سیاسی و حزبییەكانی یەكێتی بە پێی بڕیاری پەسند كراوی پلینۆم لەو كەیسە و هەموو كەیسە سیاسییەكانی تر بڕیار دەرن، نەك هیچ كۆمپانیایێك، وەك لە هەواڵە چەواشەكەدا هاتووە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار