تا دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلا نه‌بێته‌وه، كه‌س بۆ شوێنی تاریق هاشمی دیاری ناكرێت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: دریژه‌كێشانی دۆسیه‌ی تاریق هاشمی كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگیی په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران.
نه‌سرین ئه‌نوه‌ر ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 9/7/2012 به سایتی kdp ڕاگه‌یاند دۆسیه‌ی تاریق هاشمی ده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه چونكه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران دروست بووه و كاریگه‌ریی خراپی كردۆته‌وه سه‌ر راییكردنی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، چونكه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆی دیاری كراوه جێگری سه‌رۆك كۆمار راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌بووه، به سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گوتی: " ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆسیه یه‌كلانه‌بێته‌وه، ئه‌وه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراق".
دهر‌باره‌ی پۆسته‌كه‌ی تاریق هاشمیه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ناكرێت تا دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلا نه‌بێته‌وه.




