٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە 26ی ئەم مانگەوە حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككەی عەرەبستانی سعودیەوە رایگەیاند: بەپێی ئەو ریزبەندییەی لە لایەن وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی باڵای حەجی عێراقەوە بۆ حاجیانی عێراق دانراوە، بڕیارە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیەکانی هەرێمی كوردستان لە بەرواری 26ی ئەم مانگەوە لە فڕۆكەخانەی مەلیك عەبدولعەزیز لە شاری  جەدەی عەرەبستانی سعودییەوە بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست پێبكات و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا دوا كاروانی حاجیەکانمان بگەڕێنەوە خاكی كوردستان.


نەقشبەندی تەئكیدیشی كردەوە: كەوا وەرزی ئەمساڵی حەج یەكێك بووە لە سەركەوتووترین وەرزەكانی حەج لە مێژووی سەفەرەكانی حاجیەکانی هەرێمدا و هیچ ڤایرۆس و نەخۆشییەكی گوازراوە نە لە ناو حاجیەکانی هەرێم و نە لە ناو حاجیەکانی عێراقدا تۆمار نەكراوە و كەمترین حاڵەتی وەفاتیش لە ناو حاجیەکانی جیهاندا هەبوو.


مەریوان نەقشبەندی لە سەر زاری بەرپرسانی باڵای حكوومەتی سعودییەی گواستەوە، كەوا وەزارەتەكانی حەج و ئەوقاف و ناوخۆی سعودییە ئەمڕۆ بەرەسمی سەركەوتنی وەرزی ئەمساڵی حەجیان راگەیاند، كە نزیكەی 2 ملیۆن كەس تیایدا بوونە حاجی و لەناو ئەو ژمارەیەشدا 3720 حاجی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار