٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی ھەولێر: لەم جەژنە رووداوەکان زۆر کەمبوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.infp/ بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەم جەژنە زۆر جیاوازبوو لە گەڵ جەژنەکانی دیکە، چونکە رووداوەکان زۆر کەمبووە و تەنیا چەند کەسێک زامدار بوون.

راید کاروان عەبدولکەریم بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر بە kdp.infoراگەیاند: پلانێکی تۆکمەیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی دانابوو و رۆژێک پێش جەژن ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە ئینزاردا بوون و خۆشبەختانە ئەم جەژنە جیاواز بوو لە گەڵ جەژنەکانی دیکە، چونکە رووداوەکان زۆر کەم بوون.

راید کاروان عەبدولکەریم گوتیشی: چوار رووداوی شەر ھەبووە، کە یەکێکیان بە چەقۆ بوو، لە ئاکامدا ھەشت کەس برینداربوون و شەرەکەش لە سەر منداڵ و لەنێوان دراوسێکان بووە و شەڕێکی دیکەش بە دەست بووە و دوو شەری دیکەش بەگولە بووە و لە ئاکامدا ئافرەتێک برینداربوو.

عەبدولکەریم رونیشیکردەوە: شەوی رابردووش شەڕێک لە یەکێک لە گازینۆیەکانی ھەولێر روویداوە و لە ئاکامدا کچێک و کورێک بریندار بوون.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاند: لە رۆژانی جەژن دوو رووداوی ھاتوچۆ ھەبوو، لە ئاکامدا دوو کەس بریندار بوون و شۆفێرەکانیش دەسگیرکراون. ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەرچوار رۆژی جەژن تەنیا یەک حالەتی دزی ھەبووە و ئێستە پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.

ناوبراو وتیشی: لە کۆی حالەتەکان سێ کەس بە گولە و ھەشت کەس بە چەقو ودووکەس بە رووداوی ھاتوچۆ برینداربوون و خۆشبەختانە ھیچ کەسێک گیانی لە دەست نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار