شنگال.. دایکێک و سێ منداڵ لە لایەن تیرۆریستان سەردەبرێن

شنگال- تایبەت بەKDP.info/ لە گوندێکی سەر بە قەزای شنگال چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرش دەکەنە سەر ماڵێکی کوردی ئێزدی و دایکێک و سێ منداڵی سەردەبڕن.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە گوندی تلعدس سەر بە قەزای شنگال چەند چەکدارێکی نەناسراو دەچنە ماڵێکی کوردی ئێزدی وجدایکێک و سێ لە منداڵەکانی سەردەبڕن.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای رووداوەکە چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون و پۆلیسیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.
مەموزینی روونیشیکردەوە، ماوەیەکە رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆز بووە و ئێستە خەریکە ئەو رەوشە ئاڵۆزە، ناوچە کوردییەکانی سەر بە پارێزگای موسلیش دەگرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر دوێنێش تەقینەوەیەک لە بەرتلە روویدا، لە ئاکامدا ژمارەیەکی زۆری کوردی شەبەک بوونە قوربانی.




