كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو

به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌ڕێز پۆڵ سه‌تفین سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كونسوڵی گشتی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا وێڕای خۆناساندن و خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی كونسوڵگه‌ری وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێم، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه له‌م قۆناغه‌دا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووه و هیوای خواست بتوانن ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن.
فه‌لاح مسته‌فا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێزیان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته‌كه‌یدا بۆ خواست، هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ستایشی كاره‌كانی كونسوڵی گشتی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز ئه‌لێكس لاسكاریسی كرد و گووتی رۆلی به‌رچاوی هه‌بوو له پته‌وكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردوو.
هه‌ردوولا باسیان له میكانیزمی گونجاو كرد بۆ زیاتر له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه جیاجیاكان له كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تی نێوان هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی و خوێندن و كه‌لتور له هه‌رێمی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عیراق و تاوتووی ئه‌و ئه‌گه‌رو فاكته‌رانه كرا كه ده‌بنه هۆی سه‌قامگیری سیاسی و هاوبه‌شی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵات له عیراق.




