كاردانەوەی ئێران سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا

تاران – KDP.info/ بەشیر ئاتالای جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند كە توركیا زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە كە ئێران و هەندێك وڵاتی ئەوروپی هەوڵ دەدەن دانوستانی نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە شكست بێنێت. لەلایەن خۆشییەوە وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاند كە خۆدزینەوە لە راستییەكان ناتوانێت كێشە ناوخۆییەكانی ولاتێك چارەسەر بكات.
لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی حەوتی ئەو وڵاتە؛ بەشیر ئاتالای جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند كە هەندێك وڵاتی بۆوەتە هۆی ئەوەی كە تیرۆر لەناوخۆی توركیا پەرەبسێنێت؛ وەك ئاتای گوتی. هەروەها ناوبراو ئێران و هەندێك وڵاتی ئەوروپیی بە هەوڵدان لە سەرنەگرتنی پرۆسەی ئاشتی لە وڵاتەكەی و هەروەها سەرنەگرتنی دانوستانەكان لە گەڵ پەكەكە تۆمەتبار كرد.
لەكاردانەوەیەكیشدا بە پێی ئاژانسی هەواڵیی ئیسنای ئێرانی؛ مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە تۆمەتباركردنی ئێران ناتوانێت كێشە ناوخۆییەكانی توركیا چارەسەر بكرێت.
هەروەها راشیگەیاند كە ئێران پێشوازی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا بەدی بهێنێت و لەو باوەڕەشدایە كە سەقامگیری ئاسایش لە توركیا؛ سەقامگیری لە ناوچەكەشدا دێنێتە ئاراوە.




