٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دانوستانەكانی ئەتۆمی ئێران گەشبینیی هەردوولای بەدواوەی بووە

سەرچاوە: KDP.info

ژنێف – KDP.INFO/ چوارەمین دانوستانی نوێنەرانی ئێران و گروپی (5+1) ژنێڤ كۆتایی هات و  لە كۆتایشدا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و هەردوولا گەشبینی خۆیان بە ئەنجامی دانوستانەكان بەرچاوكرد.

هەروەها دوای كۆبوونەوەكەش كاترین ئاشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا خۆشحاڵی خۆیان بە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە دەربڕی.

لەبەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی ئێران و گروپی (5+1) دا هاتووە؛ لایەنی ئێران هەموو پێشنیازێكیان خستەڕوو كە بۆوە جێگەی رەزامەندی گروپی ولاتە زڵهێزەكان.

بەپێی بەیاننامەكەدا لایەنی ئێرانی لەسەر ئەوە رازی بوون، كە شارەزایانی ئەتۆمی زانستی و كاروباری قەیرانەكانی ولاتانی زڵهێز و ئێران و نوێنەرانی وڵاتە زڵهێزەكان بەر لە دانیشتنی داهاتوودا هەنگاوی پراكتیكی بنێن.

هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە بڕی ناونیشانی گروپی (5+1) دەستەواژەی E3+EU3بەكاربهێنرێت.

لەلایەن خۆشیانەوە دیبلۆماتكارانی رۆژئاوا دوای كۆتایهاتنی دانوستانەكانی ئەتۆمی گەشبینی خۆیان بە بەردەوامی دانوستان بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئەتۆتی ئێران دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار