گۆنكرێس بودجەی حكوومەتی ئەمەریكای پەسەند كرد

واشنتن – KDP.INFO/ سەرانی هەدوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا لەسەر بودجەی ولاتەكەیان رێككەوتن كە دەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ كۆنگرێسی ئەمەریكا بە 81 دەنگی ئەرێ و 18 دەنگی نەرێ پرۆژە بڕیاری بودجەی حكوومەت و هەروەها بریاری بەرزكردنەوەی ئاستی توانای قەرزی حكوومەت پەسەند كرد؛ ئەنجوومەنی نوێنەرانیش لە دانیشتنێكدا بە زۆرینەی دەنگ بریارەكەی پەسەند كرد.
دوای پەسەندكردنەكەش باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە كۆشكی سپی دەستخۆشیی لە سیناتۆرەكان كرد و هیواشی خواست كە پرۆژە بریارەكە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پەسەند بكرێت.
جێی باسە بە كۆدەنگیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی حكوومەت كۆتایی بەو قەیرانە دێت كە لە مانگی دەیەوە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەدان هەزار كارمەندی حكوومەتت بە بێ مووچە رەوانەی مالەكانیان كران و كارەكانی بەشێك لە دەزگاكانی حكومەتیش راگیراون.




