حزبە هەڵوەشێنراوەكانی ئێران دەتوانن شكایەت بكەن

تاران /KDP.info - گوتەبێژی وەزارەتی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند كە ئەو حزبانەی كە لە ماوەی دوو كابینەی رابردوو حكوومەت لە رێگەی داواكاری ئیداری هەڵوەشێندرانەوە دەتوانن لە دیوانی دادپەروەریی ئیداری و هەروەها ئەو حزبانەی بەهۆی كێشەی دادوەری هەڵوەشاون دەتوانن لە دیوانی دادپەروەریی دارایی شكایەت تۆمار بكەن.
لەوبارەیەوە حوسێن عەلی ئەمیری گوتەبێژی وەزارەتی دەولەت لە روونكردنەوەیەكدا گوتی بە پێی بریارێكی وەزاری ئەو حزبانەی بەهۆی كێشەی دارایی یا خۆد قەزایی لە ماوەی دوو كابینەی رابردووی حكوومەت هەڵوەشیندرانەوە دەتوانن لە دادگا شكایەت بكەن و داوا گەڕاندنەوەی مافەكانیان بكەن.
جێی باسە لەكاتی سەركەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنەكان هەندێ كەسایەتی ئێران داوایان لە رۆحانی كرد وێرای باشتر كردنی رەوشی زیندانیانی سیاسی؛ بواری زیاتر لەبەردەم حزبە سیاسییەكان بكرێتەوە.




