ئه‌شواق جاف: پێم وانییه ئه‌و چاكسازییه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ئامادەی كردووە جێبەجێ بكرێت

لەبارەی بەرنامە چاكسازییەكەی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی شیعه‌كان ئەندامێكی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان رایدەگەێنێت كە پێی وانییه ئه‌و چاكسازییه جێبەجێ بكرێت.
ئه‌شواق نه‌جمه‌دین جاف ئه‌ندامی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە: دوای ئه‌وه‌ی كە لایەنە سیاسییەكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه متمانه له مالیكی بسێننه‌وه ڕێكکه‌وتن، هاوپه‌یمانیی نیشتمانی ده‌ستی كرد به ئاماده‌كردنی بەرنامەیەكی چاكسازی و لەمبارەیەشەوە وه‌ره‌قه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووە كه خاڵی چاكسازی تێدایه، ئێستاش چاوه‌ڕوانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن كه ئەم وەرەقە بیبینێت، به‌نیازیشن وه‌فدێك بنێرن بۆ لای لیستی عێراقیه و هه‌ولێر تا گقتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌شنوسی چاكسازییه بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌و لایەنانەی كه بەنیازن متمانه‌ن له نوری مالیكی سەرۆك وەزیران بسەننەوە تاكو ئه‌مڕۆ هیچ گۆڕانكاریه‌كیان لەهەلوێستەكەیان نه‌بووه و به‌رده‌وامن بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ناو په‌رله‌مان.
سەبارەت بەچاكسازییەكانی هاوپەیمانیی نیشتمانی شیعه‌كانیش ئەشواق جاف گووتی: پێم وانییه كه ئه‌و چاكسازییه جێبەجێ بكرێت، وه‌كو ڕێکكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر هه‌ر خاڵێكه و له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه.




