٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نیگەرانی ناتۆ لە سیستەمی بەرگری موشەكی چین لە توركیا

سەرچاوە: KDP.info

برۆكسڵ – KDP.INFO/  توركیا بە نیازە سیستەمێكی بەرگری موشەكی لە چین بكرێت كە ئەمەش پەیمانی ناتۆی نیگەران كردووە. بەرپرسانی ناتۆ داوایان لە بەرپرسانی توركیا كردووە كە هەوڵ بدەن وڵاتەكەیان بە كرینی موشەكی دژە ئاسمانیی ئەمەریكا رازی بكەن. لەوبارەیەوە گەورە ژەنەرالەكانی ناتۆ بە بەرپرسانی توركیا رایانگەیاندوو كە ناتۆ لەو هەنگاوەی توركیا زۆر نیگەرانە؛ بەلام توركیا كرینی سیستەمی بەرگریی چین بە باشتر دەزانێت.

لە كۆتایی مانگی ئەیلوولدا وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند كە كۆمپانیایەكی چینی كەموكورتییەكانی ئەو وەزارەتە پڕ دەكاتەوە و بڕیاری داوە كە بە بری 3 ملیار و 440 هەزار ملیۆن دۆلار سیستەمێكی بەرگری لە چین بكرێت.   

 

هەواڵی پەیوەندیدار