٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە بەرتللە بەهۆی تەقینەوەیەك 65 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

بەرتللە – تایبەت بە KDP.info/ سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو لە كۆمەڵگەی زهور كە دانیشتوانی كوردی شەبەكن تەقییەوە و لە ئەنجامدا 15 كەس كوژران و زیاتر لە 50ی دیكەش برینداربوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناحییەی بەرتللە بە kdp.infoی راگەیاند كامیۆنێكی بۆمبڕێژكراو كە لە ناو كۆمەڵگەی زهوری سەر بە ناحییەی بەرتللە وەستێنرابوو كە دانیشتوانەكەی كوردی شەبەكن؛ تەقێندرایەوە و بەو هۆیەوە 15 كەس كوژران و زیاتر لە 50ی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەك منداڵ و ئافرەتن. هەروەها راشیگەیاند كە چاوەڕوان دەكرێت بەهۆی گەورەیی تەقینەوەكە و سەختی برینی برینداران ژمارەی كوژراوان بەرز بێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار