٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بڕیارە مالیكی سەردانی واشنتۆن بکات

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info -واشنتۆن / بڕیارە یەكی مانگی داهاتوو سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما لە كۆشكی سپی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالیكی بكات.

بە پێی لێدوانی كۆشكی سپی لەو چاوپێكەوتنەدا ئۆباما و مالیكی باسی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریكا و هەروەها چۆنێتی بەهێزتركردنی پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەر دوو لا دەكەن.

بڕیارە لەو چاوپێكەوتنەدا ئۆباما و مالیكی باسی ئەو بوارانە بكەن، كە دەكەونە نێو چوارچێوەی پەیمانی ستراتیژی نێوان هەر دوو لا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار