هەڵبژاردنی پێنج ئەندامی كاتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان

نیویۆرك- KDP.info/ بڕیارە لە نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەندامیەتی كاتی 5 وڵاتی دیكە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكاندا دەست بە هەڵبژاردن بكرێت.
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی گشتی ئەنجوومەنی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پڕ كردنەوەی ئەو پێنج كورسیەی ئەندامە كاتییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان هەڵبژاردن دەكرێت و بڕیارە ئەو وڵاتە كە لە نێو 10 وڵاتی ئەندامی كاتی ئەنجوومەنی ئاسایشدا هەڵبژێردرێن.
لە گروپی ئەفریقیا مەغریب و تۆگۆ، لە گروپی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا پاكستان، لە گروپی ئەمەریكای لاتین و كاریبی گواتامالا و لە گروپی رۆژهەڵاتی ئەوروپا ئازەربایجان بۆ خۆلی ساڵی 2014- 2015 كورسییەكانی خۆیان وەكو ئەندامی كاتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان چۆڵ دەكەن.
بڕیارە هەر یەك لە وڵاتانی چاد و نیجیریا لە گروپی ئەفریقیا، لە گروپی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ئاسیا عەرەبستانی سعودی، لە گروپی ئەمریكای لاتین و كاریبی شیلی و لە گروپی رۆژهەڵاتی ئەوروپا لیتڤانیا بۆ پڕ كردنەوەی ئەو كورسیانە دەنگدانیان لە سەر بدرێت.




