٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بە كامێرای پێشكەوتوو چاودێری دەوروبەری كەعبە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

مەککە-   KDP.info/  بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی ئەو حاجییانە كە روویان لە كەعبە كردووە، ناوەندێكی تایبەتی ئاسایشی بە تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوو دامەزراوە و بێجگە لەو ناوەندە 90 هەزار پۆلیسیش بۆ پاراستنی ئەمنیەتی حاجییان راسپێردرابوون.

لە مەراسمێكدا بەرپرسانی ئەمنی مینا، سیستەمی نوێ چاودێرییان بۆ رۆژنامەنووسەكان خستە روو، بە پێ ئەو سیستەمە نوێیە چوار هەزار و 500 كامێرای پێشكەوتووی چاودێری لە هەر چوار دەوری مینا بەجێكراون و هەڵسوكەوتی دوو ملیۆن 500هەزار موسڵمان كە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی حەج روویان لە كەعبە كردووە چركە چركە تۆمار دەكەن.

ئەو دیمەنانە كە تۆمار دەكرن رەوانەی ژووری ئانالیز دەكرێن و بە چەندین كۆمپیۆتەری گەورە دەبەسترێنەوە و لە رێگای كۆمپیۆتەرەكانەوە جموجۆڵی ناوچەكە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو گرنگییەكی زۆر بە ئەمنیەتی نێو میترۆ و تونێلەكانیش دراوە و لە سایەی سیستەمی چاودێریدا ئەوانن، بزانن كە لە یەك خۆلەكدا چەند كەس سواری میترۆ بوونە، یا خۆ لە تونێلەكاندا تێپەڕ بوونە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمنی ژەنەراڵ عەلی زاهرانی و سەرۆكی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان ژەنەراڵ محەمەد العامری رایانگەیاند: پاراستنی ئەمنیەت بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بۆیە ئەو بەرنامانەی كە بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئەمنیەتی حاجییەکان دانراوە بەبێ كەموكورتی جێبەجێ دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار