٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدەدین مەلا: كورد لە سوریا داوای فیدراڵییەت دەكات

سەرچاوە: KDP.info

قامیشلو- KDP.info/ لە بارەی رەوشی سوریا و دۆزی كورد لەو وڵاتە سیاسەتمەداری كورد دكتور سەعدەدین مەلا رایگەیاند كە رەوشی سوریا زۆر ئاڵۆزە و كورد لە سوریا داوای فیدراڵییەت دەكات.

دكتور سەعدەدین لە دێمانەیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاندووە كە كورد خۆی بۆ سوریایەكی نوێ ئامادە كردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕیارە كورد بەشداری لە كۆبوونەوەی جنێڤ دوو بكات و پێگە و هێزی سیاسی خۆی نیشان بدات.

سەعدەدین مەلا دامەزراندنی پارتییەكی نوێ كوردی لە لایەن چوار پارتی سیاسییەوە بۆ كورد دەستكەوتێكی گرنگە و كورد دەتوانێت بەو جۆرە یەكرێزی و یەك گوتاری خۆی نیشان بدات.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە كورد بۆ سوریایەكی نوێ خۆی ئامادە كردووە و داواكارییەكانی كورد روون و ئاشكران، كورد داوای سیستەمێكی فیدراڵی دەكات و هیچ شتێكی دیكە قەبووڵ ناكات.

ئەو سیاسەتمەدارە كوردە ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆتاییشدا ئۆپۆزسیونی سوریا ناچار دەبێت داوای سیستەمێكی فیدراڵی بكات، چونكە ئەو سیستەمە تاقە رێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوریای دوای ئەسەد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار