مەهدی ئەكەر: بۆ قۆناغی چارەسەری هەنگاوی بێ وێنە نراون

دیاربەکر- KDP.info/ وەزیری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری توركیا مەهدی ئەكەر لە میانی مەراسمی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەگەڵ بەرپرسانی شاری دیاربەكر رایگەیاند: جەژنی قوربان لە جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتی پیرۆز دەكەم و هیوادارم جەژنی قوربان ببێتە خەیر و بەرەكەت، ئارامی، ئاستی و تەبایی و برایەتی.
مەهدی ئەكەر باسی هەنگاوەكانی حكومەت بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كرد و گوتی:لە قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیادا حكومەت هەنگاوی زۆر گرنگی ناوە بەڵام مەهەپە شتێك دەڵێ، جەهەپە و بەدەپەیش شتێكی دیكە دەڵێن و ئەو شتانە زۆر گرنگ نین چونكە بەلای حكومەتەوە تەنیا قسەی خەڵك گرنگە.
مەهدی ئەكەر رایگەیاند: حكوومەت بۆ چارەسەری ئەو پرسە هەنگاوی گرنگی ناوە چونكە ئامانجمان چارەسەر كردنی ئەو پرسەیە نە ئاڵوزتر كردنی ئەو پرسە.
ئەكەر گوتی" كاتێك 11 ساڵ پێش دەستمان پێكرد وردە وردە هەوڵمان بۆ چارەسەری پرسی كورد داوە و ئێستەیش سوورین لە سەر ئەو هەنگاوانە و داواكاری خەڵك چییە ئەوا ئێمە هەوڵ بۆ جێبەجێكردنیان دەدەین.
مەهدی ئەكەر رایگەیاند: بۆ دیموكراتیزە كردنی توركیا و چارەسەری پرسی كورد، زۆر بە بوێری هەنگاومان ناوە و ئەو هەنگاوانەیش كە تا ئێستە جێبەجێكراون لە مێژووی كۆماری توركیادا وێنەیان نییە، ئامانجی ئێمە چارەسەری پرسی كورد نە ئاڵۆزتر كردنی ئەو پرسە و نانەوەی كێشەی دیكە.




