٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

منداڵانی هەكاری بۆ یەكەمجار جەژنیان لە سەربازەكان پیرۆز كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەکاری-   KDP.info/   لە مەراسیمێكدا كە لە باخچەی لیوای 34 رێكخرابوو 200 منداڵ لە گەڵ مامۆستاكانیان یەك بە یەك لە گەڵ فەرماندەی هێزی پیادەی سێ ژەنەراڵ محەمەد ئۆكان و فەرماندەی لیوای 34ی سنور لیوا مەتین تۆكەلدا تۆقەیان كرد و جەژنی قوربانیان لە یەكتر پیرۆز كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی زاپ خەبەر بڵاویكردەوە كە دوای جەژنە پیرۆزە منداڵەكان چونە شوێنی سازدانی ئاهەنگ و چالاكییەكان و سەربازەكانیش شیرینی و ئاوی مێوەجاتیان بە سەر منداڵەكاندا دابەش كرد و دواتر سەربازەكان بە هەر دوو زمانی كوردی و توركی گۆرانیان گوت و منداڵەكانیش بەم بۆنەوە  شاد بوون.

لەو مەراسمەدا كە هاوسەری ژمارەیەك لە فەرماندەكانیش تێیدا ئامادەبوون، منداڵەكانی هەكاری رایانگەیاند: ئەمە یەكەمجارە لە گەڵ سەربازەكاندا جەژن پیرۆز دەكەین و مەراسمێكی زۆر خۆش بوو،  بۆیە دەستخۆشی لە سەرباز و فەرماندەكانیان دەكەین.

هاوسەری یەكێك لە فەرماندەكان بە ناوی دویگو ئەرباش كە ئامادەی مەراسمەكە بوو رایگەیاند: هاوسەرەكەم ئەفسەرە و پێنج ساڵە لە ناوچەی هەكارییە، نزیكەی 20 رۆژە بارمان كردووە و لە ناوچەكە جێنشین بووینە و گوتی:  لە تەمەنی خۆمدا بە عەقڵم نەدەهات كە رۆژێك جەژنی قوربان لە هەكاری پیرۆز بگێڕم. كاتێك هاوسەرەكەم لە هەكاری تەعین كر،ا من پێم گوت نامەوێت بێمە هەكاری، خانەوادەكەی منیش نەیاندەویست من بێمە هەكاری، بەڵام كاتێك هاتم راستییەكانم بینی و بۆم روون بوویەوە كە ناوچەكە بەو جۆرە نییە، كە كەناڵەكانی راگەیاندن باسی لێوە دەكەن.

دویگو ئەرباش ئاماژەی پێدا كە با هیچ كەس تووشی ترس و دوودڵی نەبێت و سەردانی ناوچەكە بكات و بە ئاسانی لە ناوچەكە بسوڕێتەوە.

ئەرباش گوتی:  هاتنی هەر كەسێک تەنیا یەكجار بۆ ناوچەی هەكاری زۆر گرنگە، چونكە ئێرەش وەڵاتی خۆمانە، ئێمە لە یەكتر نەتۆرابوون، ئاشتی و ئاشتەوایی هات و بەردەوامە و داواكارم لە خوای گەورە كە ئەم پرۆسەیە هەتا هەتایی بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار