مالیكی سێ هه‌زار پاسه‌وانی تر بۆ خۆی داده‌مه‌زرێنێت

ماڵپه‌ڕی کوردی‌و له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه که سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شێك له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی خۆی گۆڕیوه و بڕیاری دامه‌زراندنی سێ هه‌زار كه‌سی داوه وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌هاوڵاتیانی خه‌ڵكی (تۆیریج) ی شاری كه‌ربه‌لا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌بڵاویكردۆته‌وه، به‌م دواییه (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن كه‌سێك كه‌پێده‌چێت له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی بووبێت هه‌وڵی كوشتنی دراوه، بۆیه ئه‌ویش بڕیاری دامه‌زراندنی سێ هه‌زار كه‌سی داوه وه‌ك پاسه‌وانی تایبه‌تی له‌هاوڵاتیانی خه‌ڵكی (تۆیریج) ی شاری كه‌ربه‌لا.
پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران باسی له‌وه‌كردبوو، پاسه‌وانه‌كانی (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیران ژماره‌یان گه‌یشتۆته سه‌رووی چوار هه‌زارو پێنج سه‌د پاسه‌وان.




