٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جومعە ئیچتەن: پرسی هەرە گرنگی كورد و تورك پرسی سەرپۆشە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-  KDP.info  /  پەرلەمانتاری دیاربەكری ئاكەپە جومعە ئیچتەن رایگەیاند كە لەسەردەمی كودەتای سەربازی ساڵی 82دا دەسەڵاتی سەربازی ویستوویەتی بە زۆر بیكاتە تورك و نكۆڵی لە كورد بوونی خۆی بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری دیاربەكری ئاكەپە جومعە ئیچتەن لە كۆبوونەوەی مانگانەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بیسمیلی ئاكەپە رایگەیاندووە كە پێشتر لە سەردەمی دەسەڵاتی سەربازیدا بەرپرسان هەوڵێكی زۆریان داوە و ویستوویانە بە زۆر بیكەنە تورك و نكۆڵی لە كورد بوونی خۆی بكات.

جومعە ئیچتەن لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا باسی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا و قۆناغی چارەسەری كردووە و رایگەیاندووە كە پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیا بۆ زۆربەی هەرە زۆری كێشەكانی توركیا رێگاچارەی باشی نیشان داوە.

ئیچتەن جەختی لەوە كردووەتەوە كە پرسی هەرە گرنگی ئەمڕۆی توركیا پرسی سەرپۆشە و ئەو پرسەش لە چوارچێوەی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیادا چارەسەر كراوە.

ناوبراو گوتوویەتی:  پرسی گرنگی كورد و تورك لە توركیا پرسی قەدەغەكردنی سەرپۆش بووە و زیاتر لە 80 ساڵە كە كورد و تورك شەڕ بۆ ئازادی سەرپۆش دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار