٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: پەروەردە بە زمانی كوردی لە توركیا نابێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/    سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كە ئەگەر كورد دەیەوێت بە زمانی كوردی پەروەردە دەست پێبکات،  با بۆ خۆی قوتابخانەی تایبەتی خۆی بكاتەوە، چونكە لە قوتابخانەكانی دەوڵەتدا پەروەردە بە زمانی كوردی نابێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی داواكارییەكانی كورد بۆ پەروەردە بە زمانی كوردی رایگەیاندووە توركیا وڵاتێكە خاوەن یەك میللەت، یەك ئاڵا و یەك زمانە و پەروەردە بە زمانی كورد بە مانای پێشێلكردنی یاساكانی توركیایە.

ئەردۆغان ئاماژەی پێداوە كە ئەگەر كورد زۆر حەزی لەوەیە كە بە زمانی كوردی پەروەردە دەست پێبکات، با بۆ خۆیان قوتابخانەی تایبەتی خۆیان لە سەر مەسرەفی خۆیان دابمەزرێنن و چاوەڕوانی ئەوە نەبن كە لە قوتابخانەكانی دەوڵەتدا دەست بە پەروەردە بە زمانی كوردی بكرێت.

ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەو كردووەتەوە كە لە كاتی راگەیاندنی پاكێجی دیموكراتیزەكردنی توركیادا، زۆر بە راشكاوی ئاماژە بەوە كراوە كە لە قوتابخانە تایبەتییەكاندا بە زمانەكانی دیكە پەروەردە سەربەستە، بەڵام لە قوتابخانەكانی دەوڵەتدا بێجگە لە توركیا بە هیچ زمانێكی دیكە پەروەردە نادرێتە هیچ گروپ و لایەنێك.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار