٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانریكولو: جەهەپە بووەتە پارتێکی هەموو توركیا

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info    /  جێگری سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) سەزگین تانریكولو رایگەیاند: دەیانەوێت جەهەپە بكەنە دامەزراوەی هەموو پێكهاتەكانی توركیا و لە هەكارییەوە بگرە تا ئەدرنە، لە ترابزۆنەوە بگرە تا مەرسین جەهەپە سەرەڕای كەموكورتییەكانی بووەتە پارتی توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی جەهەپە بڵاویكردەوە كە سەزگین تانریكولولە میانی مەراسمی ئەندامبوونی ژمارەیەك كەس لە پارتەكەی گوتارێكی پێشكەش كرد و گوتی:  رەوشی هەنوكەیی توركیا مەترسیدار و ئاڵۆزە و ئێمە بۆ ئەوەی كە جەهەپە بكەینە پارتی سەرانسەری توركیا، دەستمان بەكار كردووە.

تانریكولو رایگەیاند: بۆ ئەوەی ئیدیعای بە توركیایی كردنی جەهەپە جێبەجێ بكەن لە ئیستەنبۆڵەوە دەستمان پێكرد و ئێستەش خەریكین ئەنجامەكانی بەچاوی خۆمان دەبینین و ئەنجامی گەورە لە رۆژی 30ی ئاداری 2014دا دەبینرێت.

جێگری سەرۆكی جەهەپە ئاماژەی پێدا كە گەڕەكی بەیئۆغڵوی ئیستەنبۆڵ ڤیترینی توركیا و ئاوینەی ئەستەنبۆڵە، بەیئۆغڵو نە تەنیا بۆ توركیا و ئیستەنبۆڵ بەڵكو بۆ دونیاش ناوەندێكی گرنگە و ئێمە لە بەیئۆغڵویەوە پەیامی خۆمان ئاراستەی جیهان دەكەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار