٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان: بەدەپە رێگای چاوپێكەوتنەكان دادەخات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info /  رۆژی سێشەممە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای نوێژی جەژن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كرد و گوتی:  حكوومەت بە پێی بەرنامە و پلانی خۆی سوورە لە سەرخستنی قۆناغی چارەسەری.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئا خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە، حكوومەت لە سەر داوای هیچ لایەنێك دەستی بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد نەكردووە، بەڵكو لە سەر داوای رای گشتی توركیا دەستی بە هەنگاونان بۆ چارەسەری پرسی كورد كردووە، بۆیە لە سەر داوای هیچ هێز و لایەنێكیش هەنگاو نانێت.

ئەردۆغان باسی لێدوانەكانی ئەم دوایەی بەرپرسانی بەدەپەیشی كردووە و رایگەیاندووە كە لێدوانەكانی بەدەپە دەبنە هۆكاری ئەوەی كە رێگا لە بەردەم چاوپێكەوتنەكان دابخرێن.

ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە بەرپرسانی بەدەپە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناكەن و لە چوارچێوەیەكی زۆر بەرتەسكدا سەیری رووداوەكان دەكەن و ئەمەیش هەڵوێست و سیاسەتێكی هەڵەیە و دەبێت ئاستەنگ لە بەردەم چاوپێكەوتنەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار