٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆجەلان داوای بەستنی كۆنگرەی ئیسلامی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info /  وەفدی بەدەپە دوای سەردانی ئیمراڵی و چاوپێكەوتنی لە گەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لە گەڵ ئۆجەلان خستە روو.

لەمبارەیەوە ئاژانسی دیجلە بڵاویكردەوە كە وەفدی بەدەپە پێش جەژنی قوربان سەردانی ئیمراڵی كردووە و لە گەڵ ئۆجەلان كۆ بووەتەوە و ئۆجەلان لەو كۆبوونەوەیەدا داوای لە حكوومەت كردووە كە بۆ بەردەوامی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد هەنگاوی بە پەلە بنێت.

ئۆجەلان باسی ئیسلام و گروپەكانی وەكو ئەلقاعیدە، نۆسرا و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام كردووە و رایگەیاندووە، ناوەڕۆكی ئیسلامی راستەقین دوورە لە توندوتیژی، ئەو گرووپانە كە ئەمڕۆ لە ژێر ناوی ئیسلامییەتدا توندوتیژی بڵاودەكەنەوە خیانەت لە ئیسلام دەكەن و هیچ پەیوەندییەكان بە ئیسلامەوە نییە.

ئۆجەلان هەروەها داوای كردووە لە بەرانبەر ئەو جۆرە گرووپانەدا لە دیاربەكر كۆنگرەیەك بە ناوی كۆنگرەی ئیسلامی ساز بكرێت و هەر هەموو هێزە ئیسلامییەكان لەو كۆنگرەیەدا هەڵوێستێكی هاوبەش نیشانی ئەو توندوتیژیانە بدەن، كە لە ژێر ناوی ئیسلامدا لە ناوچەكە لە ئارادان.

سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیش ئۆجەلان داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە، كە بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناغی چارەسەری پەلە بكات، لە جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوانەی كە لە سەریان رێككەوتوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار