٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن كێری: خەریكە دەرگای دیبلۆماتی بە رووی ئێراندا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP.info/ جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە میانی وتوێژی لەگەڵ كاترین ئاشتۆن رێكخەری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند: وردە وردە خەریكە دەرگای دیبلۆماتی لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكرێتەوە و گوتیشی: ئیدارەی ئەمەریكا بە وردی چاودێری هەڵوێستی ئێران لەو بارەیەوە دەكات و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەشدا، واشنتۆن بە رەچاوكردنی لایەنی ئەمنی و دیبلۆماتی ئیسرائیل دەروانێتە ئەو مامەڵانە كە لەگەڵ ئێران دەكرێت. ئەم لێدوانەی كێری بەر لە سازكردنی ئەو وتوێژە ئەتۆمییە كە بڕیارە لە پازدە و شازدەی ئەم مانگە لە ژنێڤ لە نێوان وڵاتانی گروپی پێنج و كۆیەك و ئێران بەڕێوە بچێت. پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران ناردنی یۆرانیۆمی پیتندراوی وڵاتەكەی بۆ دەرەوەی ئێران رەت كردەوە و هەروەها بە هێڵێكی سووریش لە قەڵەمی دا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار