بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر زیندانییەكی سیاسی كورددا سەپێندرا

ورمێ – KDP.info/ بەشی شازدەی دادگای گشتی ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەر دەستگیركراوێكی سیاسیی كورد لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ دا سەپاند. بە پێی هەوالێكی هرانا نیوز . سابر موخەلەد ماوانەیی كە دانیشتووی پارێزگای ورمێ یە لە هاوینی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی پەیوەندی بە كوملە دەستگیركراوە و چوار ساڵی زیندانیی بەسەردا سەپێندرا و دواتریش لەلایەن بەشی شازدەی دادگای گشتی ورمێ بە تۆمەتی كوشتن دادگایی كراوە و بەو هۆیەشەوە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.




