نادر رۆستایی:80 %ھۆتێل وچیشتەخانەکان لە رۆژانی جەژنی قوربان کراوەن

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،لە رۆژانی جەژنی قوربانی 80%ھۆتێل وچێشتەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردنی گەشتیاران کراوەن.
نادر رۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بۆ رۆژانی جەژنی قوربانی ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ پێشوازیکردنی گەشتیاران و چەندین لیژنەیان لە ھەموو شوێنەکان پێکھێناوە و لیژنەیەکی تایبەتیش لە بازگەکان دانراوە، بۆ ئەوەی رێبەری گەشتیاری بەسەر گەشتیاران دابەش بکەن بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.
نادر رۆستایی گوتیشی: لە رۆژانی جەژنی قوربان 80% چێشتەخانە و ھۆتێلەکان کراوەن بۆ پێشوازیکردنی گەشتیاران، رەنگە رۆژی دووەم و رۆژانی دیکەی جەژن زیاتریش بکرێنەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ئەو کارمەندانەش دیانەوێت لە ناو وماڵ و منداڵی خۆیان جەژن بکەن 100% چێشتەخانە و ھۆتێلەکان کراوە نابن.




