لە پارێزگای موسڵ دوو ئەندازیار تیرۆرکران

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ لە پارێزگای موسڵ دوو ئەندازیار لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەسترێژی گوللەیان لێکراوە و دەست بەجێ گیانیان لە دەست دا.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp. Infoراگەیاند: لە گەرەکی سوکەر لە شاری موسڵ چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەسترێژی گوللەیان لە دوو ئەندازیار لە بەردەم ماڵەکانیان کرد، بەھۆی سەختی برینەکانیان دەست بەجێ گیانیان لەدەست دا.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو دوو ئەندازیارە لە بەرێوبەرایەتی خانووبەرە دەوام دەکەن و پێشتریش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خۆیان کاندید کرد بوو، بەڵام دەرنەچوون.
مەموزینی رونیشیکردەوە، رەوشی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە و کوشتن و تیرۆرکردن بەردەوامە و خەڵک ترسێکی زۆریان لە رۆژانی جەژن ھەیە.




