٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سه‌رۆکی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له موسلمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌کات

سەرچاوە: KDP.info

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی حاجیانی كوردستان كە ئێستا لە پەنای ماڵی یەزدان و مەزاری پیرۆزی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی موحەمەد(دروودی خوای لەسەر بێ) ڕێوڕەسمی حەج بەجێ دەگەیەنن.

هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك و ئارامی و ئاشتی و بەختەوەرییش باڵ بە سەر عێراقی فیدراڵدا بكێشێت و كوردستانیش لە پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئارامی بەردەوام بێت و هەموولایەک بە گیانی برایەتی و یەكریزی و پێكەوەژیان خزمەتی گەل و وڵات بکەن.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9 ذوالحجە/1434 ی كۆچی
14ـى تشرینی یەكەم/ 2013 زایینی

هەواڵی پەیوەندیدار