٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی پێشكەوتووی كورد لە سووریا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

پێشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە 12ـی 10ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتووی كورد لە سووریا و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیی ئەم پارتە كۆبۆیەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند بە بۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان كە لە 21ـی ئەیلوولی ڕابردوو ئەنجام درا. شاندی پارتی دیموكراتی پێشكەوتووی كورد لە سووریا بە توندی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەكانی شاری هەولێری پایتەخت كرد و سەرەخۆشیی خۆشیان بۆ كەسوكاری شەهیدانی ئەم ڕووداوە ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا بە گشتی و ڕۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی خرایە بەر باس و قسەیش لەسەر ئەو ڕۆڵە كرا كە كورد دەتوانێ لە بارودۆخی ئێستا و داهاتووی سووریا بگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار