بەهۆی جەنجاڵی و ئاڵۆزی لەئاهەنگگێرانی ئایینی هندۆسی 90 كەس گیانیان لەدەستدا

هیندستان – KDP.info/ بەهۆی ئاهەنگگێرانی ئایینی و پاڵپێوەنانەوە لەیەكێك لە ئاهەنگەكانی ئایینی هندۆسی لە وڵاتی هیندستان 90 كەس گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنی ئێن دی تی ڤی هیند بڵاوی كردۆتەوە بەهۆی نارێكی بەرێوەچونی مەراسیمەكان لە ویلایەتی مادیا برادیش لەناوەراستی ئەو وڵاتەو زۆری بەشداری نوێژكەرانی ئەو ئایینە لە مەراسیمەكەدا 90 كەس گیانیان لەدەستدا و پێشدەچێت ئاماری قوربانیەكان بەهۆی پاڵپێوەنان و ئاڵۆزی و جەنجاڵیەوە بەرزتر بێتەوە. جێی باسە ساڵانە پەیرەوانی ئەم ئایینە ئاهەنگ و رێورەسمی تایبەت بەخۆیان لە زۆربەی شارەكانی هیند ئەنجام دەدەن.




