پەرلەمانتارێکی کورد: بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دانینە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، ئێمە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دانینە ، بەڵکو ھەندێک لە لایەنەکان لەو ھەوڵە دانە و ئەو داواکاریەیان ھەیە.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەھیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی کورد دانیە وھیچ کاتێکیش ئێمە ئەو داوایەمان نەکردووە، بەڵکو لایەنەکانی دیکەن ئەو داوایە دهکەن وھەوڵیشی بۆ دەدەن ، بەتایبەت لیستی دەوڵەتی قانون.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: بڕیارە دوای چەژنی قوربان پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکان بکاتەوە و ئەم یاسایە بخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام زەحمەتە بتوانن بگەنە رێکەوتن، چونکە ھەموو لایەنەکان داواکاریان ھەیە، بەتایبەت لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی کە دوا دهکات ھەڵبژاردن فرە بازنەیی بێت و کورسی قەرەبووش بە پێی رێژەی دەنگدەران نەبێت، کە کورد لەگەڵ ئەمە دانیە، بۆیە ئەستەمە بگەنە رێکەوتن.
ئەبوبەکر راشیگەیاند: ئەگەر لەبارەی ئەم یاسایەش رێکنەکەوتن ئەستەمە لەبارەی یاسا کۆنەکەش بگەنە رێکەوتن، چونکە ئەو تێبینیانە لایەنەکان لەبارەی یاسای ئێستا ھەیانە، ھەمان تێبینیان لەبارەی یاسا کۆنەکەش ھەیە.
ئەمەش لە کاتێک دایە ھەندێک لایەن کورد تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ھەوڵ دەدات ھەڵبژاردن دوابخات بۆیە رێگری لە پەسەند کردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان دەکات.




