كۆریای باكوور هوشداریی هەڵگیرسانی جەنگێكی بێ كۆتایی دەداتە ئەمەریكا

كۆریای باكوور -KDP.info/ كۆریای باكوور هۆشداری داوەتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبەرپابوونی جەنگێك لە نیمچە دوورگەی كۆریا؛ ئەگەر بێت و لە سەر سیاسەتەكانی بەردەوام بێت. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تەستاك لە كۆریای باكور بڵاویكردۆتەوە لە ئەگەری بەردەوامبوونی مانۆرە سەربازییە هاوبەشەكانی نێوان كۆریای باشور و ژاپۆن و ئەمەریكا، مەترسی بەرپابوونی جەنگێكی تەواو هەیە و راشیگەیاندووە ئەگەر واشنتۆن هەنگاوی ئاشتی بنێت لە نیمچە دورگەی كۆریا و لە سەر خاكی ئەمەریكا، بەپێچەوانەوە كۆریای باكور ئامادەیە وەڵامی توندی ئەو سیاسەتە دوژمنكاریانە بداتەوە، كە خۆی لە بەرپابوونی جەنگێكی تەواو دەبینێتەوە. جێی باسە پێنج شەممەی رابردوو هەریەك لە وڵاتانی كۆریای باشور و ژاپۆن و ئەمەریكا مانۆرێكی سەربازی هاوبەشیان لە كەناراوەكانی نیمچە دورگەی كۆریا ئەنجام دا.




