٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای جەژن دەست بە تۆمارکردنی ناوی قەوارەکان بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا_تایبەت بەkdp.info/ بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەریەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی جەژنی قوربان تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکات.

عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: کۆمسیۆن خشتەیەکی بۆ ئامادەکاری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق داناوە و بەپێی ئەو خشتەیە کە ماوەی مانگێکە دەستی پێکردووە، لە دوای جەژنی قوربانی دەست بە تۆمارکردنی ناوی قەوارەکان دەکرێت بۆ ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: لە مانگی 11تۆماری دەنگدەران بەرووی ھاووڵاتیان دەکرێتەوە.

خەلیفە راشیگەیاند: ئەوان بەپێی ئەو خشتەیەی دایانناوە بۆ چۆنیەتی ئامادەکاری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبن، تا ھەڵبژاردنەکان .

بڕیارە 30/4/2014ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستە کوتلەکانی لە بارەی یاسای ھەڵبژاردنەکان نەگیشتۆنەتە ھیچ رێککەوتنێک.

هەواڵی پەیوەندیدار