٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر ناسنامەی چەند تاوانبارێك ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/  بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سبەینێ دووشەممە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ پرێسکۆنفراسێک بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ساز دەكات.

لە پرێس کۆنفراسەكەدا كە لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر و لە لایەن عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەڕێوە دەچێت، وێڕای راگەیاندنی پلانی جەژن، ناسنامەی چەند تاوانبارێکیش بۆ كەنالەكانی راگەیاندن ئاسكرا دەكرێت. بۆ ئەم مەبەستە بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ئاگاداری سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان دەکاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئامادە بن، لە کات و شوێنی دیاریکراودا دەتوانن رووماڵی پرێس كۆنفرانسەكە بكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار