٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی تەقینەوەیەك له‌سامەڕا زیاتر لە 55 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

سامەڕا – KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بلاویانكردەوە كە ئەمڕۆ تەقینەوەیەكی بەهێز شاری سامەڕای هەژاند و لە ئاكامدا زیاتر لە 55 كەس بوونە قوربانی.

لەوبارەیەوە سارچاوەیەكی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەددین دووپاتیكردەوە كە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراو لە گەرەكی شورتە لە شاری سامەرا 25 كەس كوژران و زیاتر لە 32 كەسی دیكەش برینداربوون كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن و بەبۆنەی جەژنەوە خەریكی كرینی كەلوپەل بوون.

 تا ئێستاش هیچ لایەن و گروپێك بەرپرسیاریەتی خۆی لەو كردەوەیە رانەگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار