٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكەم حاجی هەرێمی كوردستان لەشاری مەككە كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

مه‌ككه‌-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندنی حەجی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممە 12/10/2013 تاهیر ساڵح سەعید كە هاوڵاتیەكی شاری هەولێرە و لەدایكبووی ساڵی1935 ، وەك یەكەم حاجی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لەشاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

نەقشبەندی دووپاتی كردەوە، كە خوالێخۆشبێت پێشتر نەخۆش بووە و ئەمرۆ بەشێوەیەكی لەناكاو لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆی لەشاری مەككە گیانی سپارد و دوای پەیوەندیكردن بەكەسوكاری بڕیاردرا كە هەر لە شاری مەككە بە خاك بسپێردرێت. 
گوتیشی : بەناوی حاجیانی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری خوالێخۆشبێت ده‌كه‌ین.

هەواڵی پەیوەندیدار